Aşkın Kıyağan,Mehmet Yılmaz
22 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2021
وارساو - AA
وەزیری بەرگریی پۆڵەندا، ماریوس بلاشاک، ئاماژەی بەوە کرد کە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە تورکیا دەکڕن.
بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی فەڕمی هەواڵی پۆڵەندا (PAP)، بلاشاک باسی لەوە کردووە کە وڵاتەکەی ٢٤ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی جۆری بایراکتار (TB2) لە تورکیا دەکڕێت.
لەو بارەیەوە بلاشاک رایگەیاند ''ئەو چەکێکی راستەقینەیە. لە خۆرهەڵات ئەورووپا لە جەنگەکاندا خۆی سەلماندووە. بەهەمان شێوە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەکارهاتووە''.
چاوەڕوان دەکرێت رێککەوتن سەبارەت بە فڕۆشتنی ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانانە لە میانی سەردانی سەرۆکی پۆڵەندا، ئاندرە دودا بۆ تورکیا ئەنجام بدرێت.
پۆڵەندا کە ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا و ناتۆیە، یەکەم جارە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە تورکیا دەکڕێت.