Emel Öz Gözellik,Mohammed Baqi Hussein
09 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2018
ئهنقهره - AA
لە ژاپۆن 112 کەس لە ئەنجامی لافاو و داڕمانی زەوی کە بە هۆی بارانی بەخوڕ کە ناوچەکانی خۆرئاوا و ناوەڕاستی ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە، گیانیان لەدەستدا.
ئاژانسی هەواڵیی کیۆدۆ بڵاویکردەوە، بە هۆی لافاو و داڕمانی زەوییەوە، 112 کەس گیانیان لەدەستداوە و 80 كهسیش بێ سهروشوێنن.
فەرمانگەی ئاگرکەوتنەوە و کارەساتەکان، کارمەندانی بەرگریی شارستانی، ئاسایشی کەناراوەکان، پۆلیس و ئاگرکوژێنەوە کە ژمارەیان دەگاتە 73 هەزار کەس لە کارەکانی گەڕان و رزگارکردنی هاووڵاتییاندا بەشدارن و ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ناوەندەکانی رزگارکردن ماونەتەوە 23 هەزار کەسە.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.