Adham Kako,Mohamad Misto,Ramal Abdullah Mahmood
09 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2018
ده‌رعا/ئه‌نقه‌ره - AA
دوای ئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنی چەکداری سووریا و سوپای رووسیا هه‌فته‌ی رابردوو له‌سه‌ر راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له پارێزگای ده‌رعا باشووری رۆژئاوای سووریا رێككه‌وتن، رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و پشتیوانانی ده‌ستیان به‌سه‌ر به‌شی زۆری هێڵی سنووری سووریا-ئوردندا گرت.
دوای ئه‌وه‌ی ٢٠ی حوزه‌یرانی رابردوو رژێم و پشتیوانانی به پشتیوانی ئاسمانی سوپای رووسیا ده‌ستییان كرد به ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له باشووری سووریا شەشی تهمووز سوپای رووسیا و ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداری سووریا له‌باره‌ی راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی یه‌كجاره‌كی له ناوچه‌كانی باشووری سووریا گه‌یشتبوونه رێككه‌وتن.
وه‌ك مه‌رجی یه‌كه‌می رێككه‌وتننامه‌كه كه پێویسته هه‌ردوولا پێكدادانه‌كانیان بۆ سه‌ر یه‌كتر رابگرن به‌شی زۆری جێبه‌جێكرا و رژێم و پشتیوانانی له‌و كاته‌دا چوونه ناو ده‌روازه‌ی سنووری نه‌سیب كه هاوسنووری ئوردنه و ده‌ستیان به‌سه‌ر نزیكه‌ی له‌سه‌دا ٨٥ی هێڵی سنووری ئوردندا گرت.
دوای پێشڕه‌وییه‌كانی رژێم و پشتیوانانی به‌ره‌و هێڵی سنووری، سه‌دان هه‌زار مەدەنی له ترسی هێرشه‌كان دیسانه‌وه ناچاربوون ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربن و رووبكه‌نه هێڵی سنووری.
رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و پشتیوانانی كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن رێگای ئه‌منی كه له دیمه‌شقه‌وه بۆ ئوردن درێژده‌بێته‌وه بخه‌نه ژێر كۆنتڕۆڵی ته‌واوه‌تی به پابه‌ندنه‌بوون به ژماره‌یه‌ك له مه‌رجه‌كانی رێككه‌وتننامه‌كه و نه‌جوڵانه‌وه و له‌گه‌ڵ یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی سوپای رووسیا دەستیان بەسەر ژماره‌یه‌ك شاره‌دێی رێگای نێوان دیمه‌شق-عه‌مماندا گرتووه.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.