واشنتۆن
کۆشکی سپی وردەکارییەکانی ھێرشەکە و نەخشەی ناوچە بەرکەوتووەکانی چەکەکەی پیشاندا.
بەڵگەکان دەیسەلمێنن حکومەتی سوریا لە ٢١ی ئاب چەکی کیمیایی دژ بە ئۆپۆزسیۆن و خەڵک بەکارھێناوە. لە ئاکامی ئەو ھێرشەدا (٤٢٩) کەس کوژراون کە (٤٢٦)یان منداڵن.
جگە لەوەش دەرکەوتووە حکومەتی سوریا خاوەن گازی کیمیایی VX (سارین و خەردەل)ە.
لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە، (ئەسەد) خاوەن بڕیاری کۆتایی بووە لە بەکارھێنانی ئەو چەکە کیمیاییانە.
بەکارھێنانی ماسکە لەلایەن سەرانی رژێمەوە بە سێ رۆژ بەر لە ھێرشەکە، بەڵگەیەکی حاشاھەڵنەگرە لەسەر ئەوەی چەکە کیمیاییەکان بە پلاندارێژییەوە بەکارھێنراون.
لە دیمەنە ڤیدیۆییەکانەوە دەرکەوتووە، حکومەتی سوریا بەھۆی رۆکێتەوە چەکی کیمیایی بەکارھێناوە. بوونی رێژەی گازی (سینیر) لە برینی بەرکەوتووان، بوورانەوە، کەفکردنی دەم و لووت، ھێواشبوونەوەی لێدانی دڵ و تەنگەنەفەسبوون بە تەواوی نیشانەی بەرکەوتنی گازی کیمیایین.
کۆشکی سپی بەھەموو شێوەیەک رەتیدەکاتەوە ئۆپۆزیسیۆن چەکی کیمیایی بەکارھێنابێ