ئەنقەرە
ئاژانسی ئانادۆڵو لەکاتێکدا ھەنگاودەنێ بۆ بەدەستھێنانی پێگەی یەکێک لە پێنج باشترین ئاژانسەکانی جیھان، لە ١ی ئەیلولدا زمانی کوردی وەک شەشەمین زمانی پەخش دێنێتە ریزی زمانەکانی دیکەی پەخشی ھەواڵەکان. -
ئانادۆڵو دەیەوێ لەگەڵ یادی (١٠٠) ساڵەی ئاژانسەکەیدا، زمانەکانی پەخشکردنی ھەواڵ بەرزبکاتەوە بۆ (١١) زمان. کەواتە دەرکەوتنی زمانی کوردی وەک شەشەم زمانی ھەواڵ، نزیکبوونەوەیە لەو ئامانجە.
دوای ئەوەی ئاژانسی ئانادۆڵو دوو نووسینگەی لە شاری ھەولێر و سلێمانی کردەوە، ئێستا پلان دادەرێژێ بۆ کردنەوەی نووسینگەیەکی دیکە لە شاری کەرکوک.
پەخشی ھەواڵەکانی زمانی کوردی ئەم بەشانە لەخۆدەگرێ رامیاری، ئابووری، وەرزش، گەشت و گوزار، ژیان، ھونەر و کەلتوور.
ئاژانسی ئانادۆڵو ھەواڵ و دوا پێشھاتەکانی ناوچە کوردییەکان بۆ زمانەکانی دیکە وەردەگێڕێ.
http://www.aa.com.tr/kk تایبەتە بە پەخشی ھەواڵەکان بە زاری کرمانجی، http://www.aa.com.tr/ks یش تایبەتە بە پەخشی زاری سۆرانی.
تا ئەو کاتەی سیستەمەکە دەبێ بە ئابوونە، میدیاکان دەتوانن بەخۆڕایی سوود لە ھەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو وەربگرن.
ئاژانسی ئانادۆڵو بەو تایبەتمەندییانەوە کاردەکات "متمانەپێکراو، بێلایەن، چاڵاک و خێرا".