Salih Bilici,Ramal Abdullah Mahmood
27 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و گوته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا، به‌كر بۆزداغ لەبارەی دۆسیه‌ی ره‌زا زهڕابەوە رایگەیاند "له‌وانه ده‌پرسم كه له ئه‌مریكا ئه‌م دادگاییكردنه ئه‌نجامده‌ده‌ن، به‌ڵگه‌ی دروستتان به‌ده‌سته‌وه‌یه بۆ دادگاییكردنی ره‌زا زه‌ڕاب؟ ئه‌گه‌ر هه‌یه كێ ئه‌و به‌ڵگانه‌ی بۆ ده‌سته‌به‌ركردوون؟ پێویستە ئەو سکاڵایە کە هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە دابخرێت یان کۆتایی پێبهێنرێت".
بەکر بۆزداغ سەبارەت بە کارەکانی کۆمیسیۆنی بارودۆخی نائاسایی دوا و گوتی: "سەرۆکی دەزگاکەمان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا کە کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بڕیارەکانی خۆیان رادەگەیەنن. لە کۆتایی تشرینی دووەم و لە سەرەتای کانوونی یەکەمدا، ئەگەری هەیە بڕیاری یەکەم بدرێت".
جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا، بەکر بۆزداغ لەبارەی سزادانی ئەو کەسانەی کە پابەندی بڕیاری قەدەغەکردنی جام رەش نابن تیشکی خستە سەر ئەوەی بڕیاری لێبووردن بۆ ئەو جۆرە سزایانە لە بەرنامەیاندا نییە.