Gökhan Kurtaran,Mohammed Baqi Hussein,Muhammet Ali Kemal
27 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2017
له‌نده‌ن - AA
خاوه‌نی ئه‌مساڵی "خه‌ڵاته‌كانی ئیسلامۆفۆبیا" كه ساڵانه له لایه‌ن كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی ئیسلامییه‌وه دابینده‌كرێت، ئاشكراكرا.
رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی ناسراو به كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی ئیسلامی كه ناوه‌نده‌كه‌ی له له‌نده‌نه، له میانی ئه‌نجامدانی چالاكییه‌كدا كه له‌چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دژایه‌تیكردنی ئیسلامدا رێكیخستبوو، خه‌ڵاته‌كانی ئه‌مساڵی ئاشكرا كرد.

كۆميسیۆنی مافی مرۆڤی ئیسلامی، تۆمی رۆبنسنی وه‌ك یه‌كه‌می دژایه‌تیكردنی ئیسلام له جیهاندا ده‌ستنیشان كرد كه چالاكێكی توندئاژۆی راستڕه‌وی بەریتانییه.
له‌و ریزبهندهییهی رۆبنسنی تیادایه، هه‌ره‌یه‌كه له پێشكه‌شكار و نووسه‌ر، كاتی هۆپكینس و سه‌ركرده‌ی پێشووی پارتی یه‌كێتیی شانشینی سه‌ربه‌خۆی راستڕه‌وی توندئاژۆ (UKIP)، نیگڵ فاراج و دامه‌زرێنه‌ری پارتی توندئاژۆی راستڕه‌وی "بۆ به‌ریتانیا"، ئان ماری واته‌رز و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسنیش ده‌بینرێن.
لە گرووپی دژە نێودەوڵەتییەکانی ئیسلامدا، وەزیری دەرەوە و بەرپرس لە سەرۆکایەتی میانمار، ئاونگ سان سو چی بە هۆی بێدەنگیی لەبەرامبەر ئەو کۆمەڵکوژییانەی دژ بە موسڵمانانی رۆهینگیا ئەنجامدران، پلەی یەکەمی پێبەخشرا. سو چی لەم گرووپەدا پێش هەریەک لە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و سەرکردەی بەرەی نیشتمانیی راستڕەوی توندئاژۆی فەڕەنسا، ماری لو پێن و سەرکردەی پارتی ئازادییەکانی راستڕەوی توندئاژۆی هۆڵەندا، گیرس ویڵدەرز، کەوت.

كۆميسیۆنی مافی مرۆڤی ئیسلامی لە گرووپی میدیاکاندا کەناڵی فۆکس نیوزی هەڵبژارد. لەو گرووپەشدا فۆکس نیوز پێش هەریەک لە رۆژنامەکانی دەیلی مەیڵ و زە سەن، کەوت.
ئامانج لە دابەشکردنی خەڵاتەکانی ''ئیسلامۆفۆبیا'' راکیشانی سەرنجە بۆ هەڵکشانی دژایەتییکردنی ئیسلام لە بەریتانیا و ئەنجامدانی تاوان لەچوارچێوەی رق و کینەدا دژ بە شوێنکەوتووانی ئایینی ئیسلام.
ئاماژە بەوەدەکرێت لە بەریتانیا نزیکەی سێ ملیۆن موسڵمان دەژین و ئەم ژمارەیەش رێژەی لەسەدا، پێنجی دانیشتوانی ئەو وڵاتە پێکدەهێنێت.