Hakan Çopur,Hamdi Çelikbaş,Mohammed Baqi Hussein,Ramal Abdullah Mahmood
09 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2017
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بینالی یڵدرم رایگەیاند: "فه‌تۆ پیاوی ئاینی نییه، تیرۆریستێكه ده‌یتی له‌خوێندایه. فه‌تۆ و داعش هیچ جیاوازییه‌كیان نییه. هه‌ردووكیان به‌ها پیرۆزه‌كانی ئیسلام و سوننه‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌ریان خستووه‌ته ژێر پێیانه‌وه. هه‌ردووكیان موسڵمانان ده‌كوژن".
یڵدرم له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌مریكا، سه‌ردانی مزگه‌وتی ناوه‌ندی كولتوور و شارستانیی تورك-ئه‌مركیی كرد كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی كاروباری ئاینیی توركیاوه دروستكراوه.
ناوه‌نده‌كه كه 2ی نیسانی 2016 له ویلایه‌تی ماریلاند له‌لایه‌ن سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه‌وه كرایه‌وه، یڵدرم تێیدا وتارێكی پێشكه‌شی نوێنه‌رانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامیی ئه‌مریكا كرد.
یڵدرم به سهرەخۆشیكردن له كه‌سوكاری قوربانیانی په‌لاماره‌كه‌ی 5ی تشرینی دووه‌می ته‌كساس ده‌ستیپێكرد و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی بۆ برینداره‌كان خواست.
یڵدرم وه‌بیریهێنایه‌وه كه 15ی ته‌مووزی ساڵی رابردوو رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تۆ هه‌وڵی كوده‌تایه‌كی خوێناویی داوه و گوتی، "ئه‌و ناپاكانه‌ی دزه‌یانكردبووه نێو سوپا و دهوڵهتهكهمانهوه، بێ دوودڵی 250 هاووڵاتیمانیان كوشت. دوو هه‌زار و 193 هاووڵاتیشیان برینداركرد".
یڵدرم جه‌ختیكرده‌وه كه فه‌تۆ به جلوبه‌رگی سه‌ربازه‌وه تانكه‌كانیان به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا لێخوڕی و به فڕۆكه‌كان په‌رله‌مانیان بۆردومان كرد و به‌م جۆره درێژه‌ی به قسه‌كانی دا، گوتی: "سوپاس بۆ خوا گەلی تورکی قارەمان لەسەر بانگهێشتی سەرکۆمار رژانە گۆڕەپانەکان، دزێوەکانی کردە پەند و ئەو کودەتایەی شکست پێهێنا. لە ماوەی ئەو ساڵ و شەش مانگەی رابردوو لە چوارچێوەی یاسادا بەردەوام دەبین لە ئاشکراکردنی پێکهاتەی نهێنی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە خوێنڕێژە. یەک بە یەک لەو کارە خراپانە دەپرسینەوە کە بەرامبەر ئەم گەلە ئەنجامیان داوە. بەدڵنیاییەوە لەم قۆناغەدا ئەو رێکخراوە کە لە تورکیا لە چالاکی خراوە لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی بە چڕی بەردەوامە لە چالاکییەکانی و گەلەکۆمەکییەکانی بۆ لەکەدارکردنی تورکیا. هاووڵاتیانمان هەست بەو یارییە دەروونیانەی تیرۆریستانی فەتۆ دەکەن. بەهەمان شێوە دەشزانم هاووڵاتیانی تاراوگەنشین ناکەونە ژێر کاریگەری ئەو یارییە دەروونیانە".
سەرکۆوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم تیشکی خستە سەر ئەوەی کە هیچ جۆرە ئیستیفزازیەتێک برایەتیانی پێ تێکنەدراوە و پێ تێکنادرێ، گوتی: "جارێکی دیکە دەرفەت بەوانە نادەین کە ئایین و بەهاکانمان بۆ مەرامی خراپ بەکاربهێندرێن. لەم قۆناغەدا هەمیشە هەستمان بە نزاکانی هەموو زانایانی ئایینی ئیسلامی و ئێوە کردووە و هێزی زۆرمان لەوە وەرگرتووە. ئەنجامدەر و پلاندانەری ئەو کودەتا چەپەڵە شکستخواردووە فەتحوڵڵا گولەن هێشتا لە ئەمریکا دەژی، چەندین ساڵ خۆی وەک زانایەکی ئایینی میانڕەو دەناساند و ژمارەیەکی زۆری موسڵمانی نیازپاکی هەڵخەڵەتاند و بەکاری هێنان. ئامانجی سەرەکی دزە کردنە ناو دەوڵەتی تورک و دەستبەسەرداگرتنی بوو. خراپترین کاریشی ئەمە بوو بەمەبەستی گەیشتنە هیواکانی بێ سڵەمڵینەوە و بێبەزەییانە موسڵمانانی کوشت فه‌تۆ پیاوی ئاینی نییه، تیرۆریستێكه ده‌یتی له‌خوێندایه. فه‌تۆ و داعش هیچ جیاوازییه‌كیان نییه. هه‌ردووكیان به‌ها پیرۆزه‌كانی ئیسلام و سوننه‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌ریان خستووه‌ته ژێر پێیانه‌وه. هه‌ردووكیان موسڵمانان ده‌كوژن. هەردووکی چاو بڕینە ئاسایشی وڵاتانی موسڵمان".
یڵدرم داوای لە کۆمەڵگای موسڵمانان لە ئەمریکا کرد وەک دۆستی تورکیا خۆیان بەدوور بگرن لە قوتابخانەکان و بنکە رۆشنبیری و کولتوورییەکانی سەر بە فەتۆ، گوتی: "لایەنگرانی فەتۆ مەخەنە نێو خۆتان و هەرگیز رێگە مەدەن ئەو جۆرە کەسانە ئێوە بەهەڵەدا بەرن".