Zana Natık Kerem
29 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2017
كەركووك ــ AA
ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك سەبارەت بە تاوتوێكردنی پرسی ئەنجامدانی ریفراندۆم لەو پارێزگایە دانیشنی ئاسایشی خۆی ساز كرد.
لە دانیشتنەكەدا كە فراكسیۆنی بەرەی توركمانی بایكۆتی كردبوو، ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك دوای تاوتوێكردنی بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم لە پارێزگای كەركووك، بە زۆربنەی دەنگی ئەو ئەندامانەی كە لە دانیشتنەكەدا ئامادەبوون، بڕیاری دا لە 25ی ئەم مانگە، ریفراندۆم لە پارێزگای كەركووك ئەنجام بدرێت.
لە دانیشتنەكەدا، ٢٤ ئەندام دەنگیان لە بەرژەوەندی ئەنجامدانی ریفراندۆم لە پارێزگای كەركووك دا و دوو ئەندامی دیكەش دەنگیان لە بەرژەوەندی ئەنجامدانی ریفراندۆم لەو پارێزگایە نەدا.
هەر لە میانی دانیشتنەكەدا، ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بڕیاری دا داواكارییەك سەبارەت بە ئەنجامدانی ریفراندۆم لە پارێزگای كەركووك پێشكەشی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە هەرێمی كوردستان بكرێت.