Adham Kako,Levent Tok
29 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2017
مارع - AA
له هێرشێكی په‌یه‌ده‌دا كه به مووشه‌ك كردیه سه‌ر شارۆچكه‌ی مارع سەر بە پارێزگای حه‌له‌ب باکووری سووریا، پێنج هاووڵاتی مه‌ده‌نی برینداربوون.
دکتۆر تارق نه‌جار لە نه‌خۆشخانه‌ی مارع كه له‌ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆندایه، به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند "په‌یه‌ده به مووشه‌ك شارۆچكهکەی كرده ئامانج. دوای هێرشه‌كه دوو منداڵ و سێ ئافره‌تیان هێنا بۆ نه‌خۆشخانه‌كه‌مان كه له‌و هێرشه‌دا بریندارببوون".
په‌یه‌ده ناوبه‌ناو به هاوه‌ن و مووشه‌كی گراد ناوچه‌كانی عزاز و مارع بۆردومان ده‌كات.