Vesna Besiç,Sanela Crnovrsanin,Hemın Othman Mohammed
30 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2017
بۆسنه - AA
سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی 22 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و جه‌نگه‌ی له ساڵانی 1992-1995 له بۆسنه و هه‌رسک روویدا، تا ئێستا نه‌توانراوه ته‌رمی حه‌وت هه‌زار كه‌س بدۆزرێته‌وه كه له‌و جه‌نگه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ده‌زگای بێ سهرشوێنبوونانی بۆسنه و هه‌رسک، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دوای جه‌نگ له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات ته‌رمی 25 هه‌زار كه‌سیان له 550 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵدا دۆزیوه‌ته‌وه و، به‌ڵام هێشتا نه‌یانتوانیوه ته‌رمی نزیكه‌ی حه‌وت هه‌زار كه‌س بدۆزنه‌وه.
به بۆنه‌ی رۆژی بێ سهروشوێنبوونانی جیهانه‌وه، گوته‌بێژی ده‌زگای بێ سهرشوێنبوونانی بۆسنه و هه‌رسک، لهجلا جهنگیج بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و، باسی له‌وه كرد كه كار له‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه كراوه كه هه‌واڵ به ده‌زگاكه دراوه له‌سه‌ر بوونی گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ و، گوتی: "گه‌یشتووینه‌ته قۆناغێک كه كاره‌كانمان قورس بووه. له وڵاته‌كه‌ماندا سه‌دان گۆڕی به كۆمه‌ڵ هه‌ن، به‌ڵام رۆژ له دوای رۆژ ژماره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی دێن روو له كه‌می ده‌كه‌ن".
لەجلا جهنگیج ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه سێ له‌سه‌ر چواری بێ سهروشوێنان دۆزراونه‌ته‌وه و، گوتی: "وڵاتێكی دیكه نییه له جیهاندا دوای پێكدادانی چه‌كداری ده‌ره‌نجامی له‌و شێوه‌یه‌ی هه‌بێت. له‌و باره‌یه‌شه‌وه سه‌ركه‌وتووترین وڵات بۆسنه و هه‌رسكه".