Sarmand Hameed
12 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2019
هەولێر - AA
سەرۆكی پێشووی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازیی لە كونسوڵی گشتیی كوێت لە هەولێر، عومەر ئەلكندری كرد.
ماڵپەڕی فەرمی مەسعود بارزانی بڵاوی کردووەتەوە، لە دیدارەكەدا كونسوڵی گشتیی كوێت لە هەولێر سڵاوی میری كوەیت، سەباح ئهحمهد جابر سهباحی بە بارزانی گەیاندووە و جەختیش لە پەرەپێدانی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی كوردستان و كوێت كراوەتەوە.
بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە تەوەرێكی دیکەی ئەو كۆبوونەوەیە بووە.