Heman Hussein Yaseen
12 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2019
هەولێر - AA
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە بانگھێشتی گشت ئەندامانی پەرلەمان دەکات بۆ ئامادەبوون لەدانیشتنی ژمارە ١٠ی ئاسایی، ساڵی یەکەم لە خولی ھەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمان، لەکاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی رۆژی دووشەمە رێکەوتی ٢٠١٩/١٢/١٦.
لە بانگهێشتنامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە پشتبەستن بە حوکمی بڕگەی سێییەم لە ماددەی ١٨ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستانی ـ عێراق، بڕیارماندا بانگھێشتی گشت ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان بکەین بۆ دانیشتنی ژمارە ١٠ی ئاسایی ساڵی یەکەم لەخولی ھەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ـ عێراق.
لە بانگهێشتنامەکەدا هیچ زانیارییەک لەبارەی ناوەڕۆکی دانیشتنەکە و ئەو پرسانەی کە پەرلەمان لەو رۆژەدا تاوتوێیان دەکات رانەگەیەندراوە.