Muhammet Kurşun
23 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2016
ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێم بڵاوی کردەوە، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەسعود بارزانی لە چوارچێوەی سەردانێكی فەرمی و لەسەر بانگهێشتی سەركۆماری توركیا بە یاوەریی شاندێك لەڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەرەو وڵاتی توركیا بەڕێ كەوت.
لەم سەردانەدا سەرۆك بارزانی لەگەڵ سەركۆماری توركیا و سەرۆكوەزیران و گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوە. ئامانجی سەردانەكە تاوتوێكردنی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەكانی هەردوولا و دوا گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسییەكانی ناوچەكە دەبێت.
جێگەی ئاماژەپێكردنە لەم سەردانەدا سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم، دکتۆر فواد حوسێن و گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەفین دزەیی یاوەری سەرۆك بارزانی دەبن.