Zana Natık Kerem
28 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2020
ھەولێر ــ AA
سەرۆکی ھاوپەیمانی وەتەنییە، ئەیاد عەللاوی رایگەیاند، ژمارەیەک دۆسیەی مەترسیدار ھەن کە پێویستە حکوومەتی عێراق ئاورییان لێ بداتەوە و چارەسەریان بکات لەوانە ریشەکێشکردنی تیرۆر و قەیرانی ئابووریی و تەندروستیی.
ئەیاد عەللاوی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ھۆشداری لە زیادی بوونی ھێرشی گرووپە توندئاژۆکان لە عێراق داوە و نوسیوویەتی:
"ترسمان لە زیادبوونی ھێرشی گرووپە توندئاژۆکان لەنێواندا رێکخراوی داعش لە عێراق ھەیە، چونکە ئەو گرووپە توندئاژۆانە ھەوڵدەدەن نەبوونی سەقامگیری لە عێراق بۆ ئەنجامدانی ھێرشەکانیان بقۆزنەوە".
سەرۆکی ھاوپەیمانی وەتەنییە، ئەیاد عەللاوی ئەوەیشی نوسیووە:" ژمارەیەک دۆسیەی مەترسیدار ھەن کە پێویستە حکوومەتی عێراق ئاورییان لێ بداتەوە و چارەسەریان بکات لەوانە ریشەکێشکردنی تیرۆر و قەیرانی ئابووریی و تەندروستیی".