Zana Natık Kerem
14 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 15 نیسان 2019
بەغدا ــ AA
سەرۆکی ئیتیلافی وەتەنییە، ئەیاد عەللاوی داوای کرد کە حەشدی شەعبی ھەڵبوەشێندرێتەوە و رایگەیاند کە بە ھەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی، عێراق دەبێتە وڵاتێکی مەدەنی.
ئەیاد عەللاوی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: "دوای ئەو سەرکەوتنەی کە دژبە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش تۆمارکراوە و سەرجەم ناوچەکانیش کۆنتڕۆڵکرانەوە، ئەرکی حەشدی شەعبی لە عێراق کۆتایی ھاتووە".
سەرۆکی ئیتیلافی وەتەنییە پێشنیازیکردووە ھەر چەکدارێکی حەشدی شەعبی کە توانای ھەیە، بچێتە ناو ریزەکانی سوپا یان پۆلیسی فیدرال یان پۆلیسی ناوخۆ و داواشیکردووە کە گرنگە توانای سوپا بەھێزتر بکرێت بۆ ئەوەی ئاسایشی وڵات پتەوتر بێت.
سەرۆکی ئیتیلافی وەتەنییە، ئەیاد عەللاوی هەروەها گوتوویەتی "بە ھەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی، عێراق دەبێتە وڵاتێکی مەدەنی".