سياسەت, عێراق

مستەفا کازمی:"ھاووڵاتییانی عێراق شایەنی باشترین خزمەتگوزاریین"

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی: "ھاووڵاتییانی عێراق، شایەنی ئەوەن کە باشترین خزمەتگوزارییان پێشکەش بکرێت".

Zana Natık Kerem  | 28.11.2020 - نوێکردنەوە : 28.11.2020
مستەفا کازمی:"ھاووڵاتییانی عێراق شایەنی باشترین خزمەتگوزاریین"

Arbil

ھەولێر ــ AA

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاند، ھاووڵاتییانی عێراق، شایەنی ئەوەن کە باشترین خزمەتگوزارییان پێشکەش بکرێت.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە مستەفا کازمی یەکێک لە وێستگەکانی ئاوەرۆی ناوچەی کەرخ رۆژئاوای رووباری دیجلە بەسەرکردووەتەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە لە میانی بەسەرکردنەوەکەدا، مستەفا کازمی لەو رێوشوێنانەی کە تیمەکانی خزمەتگوزاری لە پێناو چارەسەرکردنی ئاوەڕۆ بە تایبەتیش لە وەرزی زستاندا، گرتوویانە بەر ئاگادارکراوەتەوە.

باس لەوەشکراوە کە سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی داوای لە تیمەکانی خزمەتگوزاریی کردووە کە ھەوڵی زیاتر بدەن بۆ ئەوەی باشترین خزمەتگوزاریی پێشکەش بە ھاووڵاتییان بکەن و گوتی:
"ھاووڵاتییانی عێراق شایەتی ئەوەن کە باشترین خزمەتگوزارییان پێشکەش بکرێت و ژیانێکی باشیان بۆ دەستەبەر بکرێت".

ئەمەیش لە کاتێدایە بەھۆی خراپی ژێرخانی تایبەت بە تۆڕەکانی ئاوەڕۆ، بەھۆی دابارینی باران لە وەزری زستاندا ساڵانە ئاو لە شەقامەکانی بەغدا بەرزدەبێتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın