سياسەت, جيهان

رۆحانی: "تیرۆر کردنی فەخریزادە لە کاتی گونجاودا وەڵام دەدرێتەوە"

سەرکۆماری ئێران، حەسەن رۆحانی، تیرۆرکردنی زانای ئێرانی، موحسین فەخریزادە-ی وەک تەڵەیەکی ئیسرائیل ناوبرد.

Ahmet Dursun  | 28.11.2020 - نوێکردنەوە : 28.11.2020
 رۆحانی: "تیرۆر کردنی فەخریزادە لە کاتی گونجاودا وەڵام دەدرێتەوە"

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری ئێران، حەسەن رۆحانی، تیرۆرکردنی زانای ئێرانی، موحسین فەخریزادە-ی وەک تەڵەیەکی ئیسرائیل ناوبرد.

رۆحانی لە میانەی گوتەیەکی لە کۆبوونەوەی دەزگای نیشتیمانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، باسی لەوە کرد کە فەخریزادە نەک تەنها لە بواری بەرگری و وزەی ئەتۆمدا بەڵکو لە بواری بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناشدا لێکۆڵینەوەی هەبووە.

سەرکۆماری ئێران ئاماژەی بەوەشدا کە ئیسرائیل لەپشت تیرۆرکردنی فەخریزادەوەیە، ئەنجامدانی ئەم کارەشی لە ئێستادا بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە دۆناڵد ترمپ کەمتر لە دوو مانگی ماوە لە پۆستەکەیدا و دەیەوێت پێش لاچوونی لە پۆستی سەرۆکی ئەمریکا پشێوی زیاتر لە ناوچەکەدا بنێتەوە.

حەسەن رۆحانی گوتیشی: "دوژمناینی ئێران باش دەزانن کە گەل و بەرپرسانی ئێران ئەوەندە توانا و بوێرییان هەیە، نەهێڵن ئەم تاوانە بێوەڵام بمێنێتەوە. لایەنە پەیوەندیدارەکان لە کاتێکی گونجاودا وەڵامی ئەم تاوانە دەدەنەوە. گەلەکەمان ئەوەندە ژیر و دانایە کە نەکەوێتە تەڵەکانی زایۆنیزمەوە."

جێی وەبیرهێنانەوەیە زانای ئەتۆمی ئێران، موحسین فەخریزادە کە لەو وڵاتەدا بە باوکی وزەی ئەتۆم ناسراوە، دوێنێ لە شارۆچکەی ئابسەرد-ی سەر بە تاران تیرۆر کرا، بەرپرسانی ئێران، ئیسرائیل بە ئەنجامدەری تیرۆرەکە ناودەبەن.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın