Muhammet Kurşun
28 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2020
تارانلا- AA
رابەری ئایینی ئێران، عەلی خامنەیی لە بارەی تیرۆر کردنی زانای ئەتۆمی ئێران، موحسین فەخریزادە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
خامنەیی لە راگەیەندراوەکەدا بکوژانی فەخریزادەی بە "بەکرێگیراو" ناوبردوە و نوسیوویەتی: "پێویستە بەرپرسان لێکۆڵینەوە لە تاوانەکە بکەن. دەبێت بکوژان و هاودەستەکانیان سزابدرێن. هەروەها پێویستە بەردەوامی بە سەرجەم لێکۆڵینەوە زانستی و تەکنەلۆجییەکانی فەخریزادە بدرێت"
جێی وەبیرهێنانەوەیە، دوێنێ زانای ئەتۆمی ئێران، موحسین فەخریزادە لە شارۆچکەی ئابسەرد-ی سەر بە تاران تیرۆر کرا، بەرپرسانی ئێران، ئیسرائیل بە ئەنجامدەری تیرۆرەکە ناودەبەن.