Zana Natık Kerem
09 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2021
ھەولێر ــ AA
سەرکردەی ئیئتلافی وەتەنییە و سەرۆکی بەرەی نیشتمانیی مەدەنیی، ئەیاد عەللاوی لە بەغدا پێشوازیی کرد لە شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەسەرۆکایەتی ھۆشیار زێباری.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرکردەی ئیئتلافی وەتەنییە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە دیدارەکەدا، ژمارەیەک پرسی تایبەت بە رەوشی عێراق تاوتوێ کراوە لەسەروویانە ھەڵبژاردنەکان و ئەنجامەکانی و لێکەوتەکانی.
بەپێی راگەیەندراوەکە ئەیادی عەللاوی رایگەیاندووە کە رەوشی عێراق، بەرگەی گرژیی و ئاڵۆزیی زیاتر ناگرێت و داوای کردووە، کۆنگرەیەکی دیالۆگی نیشتمانیی کە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان تیایدا بەشداری بکەن ببەسترێت، بە ئامانجی ئەوەی بەرژەوەندی نیشتمان بخرێتە سەروو ھەموو بەرژەوەندییەکەوە و زەمینەیش خۆش بکرێت بۆ پێکھێنانی حکوومەتێکی نیشتمانیی کە خواستەکانی گەل بەدیبھێنێت و وڵاتیش بەرەو کەناری ئارام ببات.
ماوەی چەند رۆژێکە شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەسەرۆکایەتی ھوشیار زێباری بەسەردانێک لە بەغدایە و تا ئێستا زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک لایەنی سیاسیی ئەنجامداوە.