Hawkar Yaseen
21 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2020
هەولێر AA
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە هەولێر بە سەرپەرشتی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکوەزیران، قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەدان.
بەپێی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا، سێ تەوەری سەرەکی گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.
پرۆژەی خزمەت، گرفت و چارەسەرکردنی بابەتی كڕینەوەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكوومەتی فیدرالەوە بۆ ساڵی 2020 و بابەتی لێخۆشبوونی گومركی بۆ هەندێک لە ئامێر و ماددە سەرەتاییەكانی پرۆژە كشتوكاڵییەكان و ئاسانكاری بۆ جووتیاران.