Ramal Abdullah Mahmood,Mazın Asad
28 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2018
حەسەکە/ئەنقەرە - AA
بە دەستپێشخەری ئەمریکا، لە ناوچەکانی ژێرداگیرکاری رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/پەکەکە پێکھاتەیەک بە ناوی پارتی ئایندەی سووریا دامەزرا کە لە نێویدا لایەنە عەرەبەکانیش نیشان دەدرێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانی حەسەکە دەستی کەوتووە، لە ناوچەکانی ژێرداگیرکاری یەپەگە/پەکەکە لە حەسەکە دوێنێ کۆنگرەیەک ئەنجام درا و تیایدا بە دەستپێشخەری ئەمریکا بەناو پارتێک بەناوی پارتی ئایندەی سووریا دامەزرا.
سەردانەکانی بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە و ھەواڵگری و سەربازیی ئەمریکا لەم ھەفتانەی دواییدا بۆ ناوچەکە و کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ یەپەگە/پەکەکە، تیایدا لەسەر دامەزراندنی پێکھاتەیەکی نوێ چڕبووەوە.
ئەندامی پێشووی رێکخستنی حزبی بەعس لە منبج لە پێش شەڕی ناوخۆیی سووریا، ئیبراھیم کەفتان وەک سەرۆکی پارتەکە دامەزرا.
ئیبراھیم کەفتان پێش داگیرکاری یەپەگە/پەکەکە لە منبج، وەک سەرۆکی بەناو ئەنجوومەنی شاری منبج دەستبەکار ببوو.
ھاوکات حەفرین حەلەف کە لە ساڵی ٢٠١٦ چووە نێو ریزەکانی یەپەگە/پەیەدە بە سکرتێری گشتی پێکھاتەکە ھەڵبژێردرا. حەفرین حەلەف بەناو سەرۆکی کۆمسیۆنی ئابووری کانتۆنی جەزیرە بوو.
سەردانەکانی مارکس مارتن و شاندێکی یاوەری و گرووپێکی دیکە بە سەرۆکایەتی جەنەراڵ پاول فونک بۆ ناوچەکە لە ماوەی دوو مانگی دواییدا لە راگەیاندنەکان بڵاوکرابوویەوە.
گوتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ھێزەر ناوێرت دوێنێ لە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی پێکھاتە نوێیەکە، رایگەیاند: "ھەر پارتێکی سیاسی کە لەگەڵ بڕیاری ٢٢٥٤ی ئەنجوومەنی ئاسایش بگونجێت و لە رووی چارەسەری سیاسییەوە کۆتایی بە دۆخی ترسناکی سووریا بھێنێت، ئەوا پشتیوانی دەکەین".
لە وەڵامی پرسیارێک کە "پارتی ئایندە بەشێکە لە پەیەدە؟" ھێزەر گوتی: "ئەوەی من تێی دەگەم، ئەمە نوێنەرایەتی مرۆڤەکانی ناوچەکە و فڕە ئەتنیکی دەکات".
ده‌سته‌ی راپه‌ڕاندنی داهاتووی سووریا كه له ٨١ كورسی پێك دێ، جگه له ناوچه‌كانی دێرازوور، ره‌ققه، عه‌ینولعه‌ره‌ب (كۆبانێ)، ته‌لئه‌بیه‌ز (گرێ سپی)، منبج، عه‌فرین و شه‌هبا كه یه‌په‌گه/په‌كه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتوون یاخوود ماوه‌یه‌ك له ژێر ركێفی بوون هه‌روه‌ها له ئیدلب و حه‌له‌بیش كه بوونیان له‌وێ نییه نوێنه‌ری خۆی له‌و ناوچانه‌ش ده‌ستنیشان كردووه.
ئه‌وه‌ی بووەته جێی سه‌رنج نوێنه‌ری عه‌فرینی رێكخراوهیهكه كه یه‌په‌گه/په‌كه‌كه ناچار بوو عه‌فرین جێ بهێڵێت.
هه‌روه‌ها نه‌بوونی سیسته‌می هاوسه‌رۆكی بۆ داهاتووی سووریا كه پێشتر یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له سیسته‌می رێكخراوه‌ییدا جێبه‌جێی ده‌كرد، بووه‌ته جێی سه‌رنج.
- ئاماژه دان به دانیشتن له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ رژێم
یه‌كێكی دیكه‌ی له‌و خاڵانه‌ی كۆنگره‌كه‌ی دوێنێ كه بووه جێی سه‌رنج دروشمی سه‌ر پۆسته‌ر و پانكارتهكان بوو كه لێی نووسرابوو "فره ره‌نگی، به‌ڕێوه‌بردنی خۆجێیی".
سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن له دروشمه‌كاندا یه‌په‌گه/په‌كه‌كه به شێوه‌یه‌كی كاتی وازی له داواكاری فیدڕاڵی هێناوه. پێشیان وایه ئاماده‌ی دانیشتنه له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ رژێم.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی راپه‌ڕاندن ته‌نها له‌و ناوچانه‌ی باكووری سووریا هه‌ڵبژێردران كه ناوچه‌ی ئامانجی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌یه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رژێمی سووریا وه‌لید موعه‌لیم له ئه‌یلوولی ساڵی رابردوو رایگه‌یاند كه ئاماده‌ن دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌و رێكخراوه بكه‌ن له‌باره‌ی خۆڕێبه‌ری.
له ده‌سپێكی جه‌نگی ناوخۆیی سووریاوه تاكو ئێستا شه‌ڕ و پێكدادانی به‌رفراوان له نێوان یه‌په‌گه/په‌كه‌كه و رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د رووی نه‌داوه و دهشزاندرێ كه له زۆر بواردا له هه‌ماهه‌نگیدان. به‌یه‌كه‌وه كێڵگه نه‌وتییه‌كان ده‌پارێزن و نه‌وته‌كه دابه‌ش ده‌كه‌ن له نێو خۆیان و مه‌شق و راهێنان و ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی هاوبه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ن.