Yusuf Özcan
16 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2021
پاریس - AA
فەڕەنسا، ئەڵمانیا، بەریتانیا، ئیتاڵیا و ئەمریکا، بە توندی سەرکۆنەی ھێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر-یان کرد.
لەو راگەیەندراوە ھاوبەشەی کە لەلایەن گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتانەوە بڵاوکراوەتەوە، بە توندی سەرکۆنەی ھێرشەکەیان کردووە و رایانگەیاندووە کە پاڵپشتی بۆ ئەو لێکۆڵینەوەی کە حکوومەتی عێراق دەستیپێکردووە، دابیندەکەن.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە:
"بەیەک دەنگ دووپاتیدەکەینەوە کە لەو ھێرشانەی کە دەکرێتە سەر ئەمریکا و ھێزی ھاوپەیمانیی و دامەزراوەکانیان نابوورین و سووربوونی خۆمان لەسەر بەردەوامیدان بە بەرنگاربوونەوەی داعش نوێدەکەینەوە".