Rewa Mahmut Hasan
31 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2016
هەریەک لە سەرۆکی ئەمریکا باراک ئۆباما و سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، چاویان بەیەک دەکەوێت.
بەپێی سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئێوارەی ئەمڕۆ هەریەک لە ئەردۆغان و ئۆباما، دوای خوانی ئێوارەی کۆشکی سپی کە لەسەر شەرەفی سەرۆکی وڵاتان ئامادە کراوە، چاویان بەیەک دەکەوێت.
ئەمە لەکاتێکدایە کە سەرۆکی وڵاتان بەمەبەستی بەشداری کردن لە لوتکەی ئاسایشی ناوەکی، لەئێستادا لە واشنتۆنن.