تاران
وه‌زیری رێپیشانده‌ری ئیسلامیی و كەلتووری ئێران عه‌لی جه‌نه‌تی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بان كی مونی له‌باره‌ی "به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی راگه‌یاندن و بیری ئازاد" له سه‌رده‌می حكومه‌ته‌كه‌ی روحانی، به‌درۆخسته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی میهر، جه‌نه‌تی رایگه‌یاندووه كه به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادی رۆژنامه‌نووسیی له سه‌رده‌می حكومه‌تی روحانی به رێژه‌یه‌كی زۆر دابه‌زیوه. به‌و مانایه‌ش شەش هه‌زار و 600 دامه‌زراوه‌ی راگه‌یاندنی مۆڵه‌ت پێدراو ئێستا له ئێران‌دا بوونی هه‌یه.
سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بان كی مون له راپۆرتی ساڵانه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاندبوو، كه ئێران له‌باره‌ی به‌ره‌وپێشبردنی ره‌وشی مافی مرۆڤ و بیركردنه‌وه‌ی ئازاد په‌یمانی خۆی به‌جێنه‌هێناوه.