تاران
سەرۆکوەزیرانی پاکستان محەمەد نەواز شەریف لە میانی سەردانی بۆ تاران، لەگەڵ جێگری یەکەمی سەرکۆماری ئێران ئیسحاق جەھانگیری چەندین رێککەوتننامەی جیاجیایان بۆ پەرە پێدانی ھاوکاری و ھەماھەنگی نێوان ھەر دوولا ئیمزا کرد.
بە پێی ھەواڵێکی ئاژانسی ئیرنای ئێرانی، تاران و ئیسلام ئاباد لەبارهی دامەزراندنی کۆمسیۆنی باڵای سنور و ههروهها بۆ رێگریکردن لە ھاتوچۆی پارەی رەش لە نێوانیاندا و گۆڕینی بەشی فینانسی ئیستیخباراتی مالی و گواستنەوەی گیراوەکان، بڕینی سەرچاوە داراییەکانی گروپه توندڕهوهكان و سزادانی ئەوانەی لە بواری داراییدا ھاوکاری تیرۆریستان دەکەن، رێگریکردن لە پیسبوونی ئاوی دەریاکان بە ھۆی ھاتوچۆی کەشتییەکانەوە، لە بوارەکانی کەلتووری، زانست، پەروەردە، تەندروستی، خانەوادە و کاروباری لاوان و وەرزش و کاروباری میدیاییدا، 9 رێککەوتننامەیان ئیمزاكردووه.