ھەولێر
یەکێتی نیشتمانی کوردستان چاوی لە وەرگرتنەوەی پۆستی سەرکۆماری عێراقە و پێداگیری لەسەر وەرگرتنی ئەو پۆستە بۆ یەکێک لە سەرکردەکانی دەکات و ناڕازیبوونی پارتە کوردییەکانیش لەوباریەوە بەدوور دەزانێ.
لهمباره ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و سهرۆكی لیستی ئهو حزبه بۆ پهرلهمانی عێراق ئارێز عەبدوڵا بۆ ئاژانسی ئانادۆلو گوتی: "پۆستی سەکۆماری عێراق ئیستحقاقی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە, چوونکە ھەم لە رابردوو ئەو پۆستە بۆ یەکێتی بووە و ھەمیش لە ناوچە کێشەلەسەرەکان رۆلی بەرچاوی ھەبووە، لەبەغداش یەکێتی لە یەکلاکردنەوەی کێشەکانی ئەو وڵاتە کاریگەری تەواوی ھەبووە."