قاھیرە
وەزیری پێشووی بەرگری میسر و پاڵێوراوی پۆستی سەرکۆماری ئەو وڵاتە ژەنراڵ عەبدولفەتاح سیسی لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا لهبارهی قۆناغی ئێستای وڵاتهكهی دوا و گوتی: "دەمەوێ میسر و ئیسلام لە دەستی کۆمەڵی ئیخوان موسلمین رزگار بکەم. کاتی خۆی پێم گوتن ئێوە ناکۆکییە سیاسییەکان دەگۆڕن و دەیانکەنە ناکۆکی ئایینی و ئەمە قەبووڵ ناکرێ. خەڵکی میسر دەنگی بە کۆمەڵی ئیخوان نەدا تا ببێتە دەسەڵات و دەست بە گۆڕینی سیستەمی میسر و گهمارۆدانی دەزگا دادوەرییەکان بکەن، خەڵک دەنگیدا تا کۆمەڵی ئیخوان دەستووری بنەڕەتی و یاسای نوێ بۆ دەربکا، لە بواری ئاینیدا خەڵکی میسر ھیچ کێشە و گرفتێکی نییە، بەڵام ئەوەندەی نامابوو میسر تووشی فەلاکەت و کارەساتێکی زۆر گەورە بکەن بۆیە رێگە بە دووبارە بوونەوەی شتی لەو چەشنە نادرێ."