Alper Atalay
01 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب تەیب ئه‌ردۆغان رایگەیاند "ئامانجمان پاككردنه‌وه‌ی قه‌ندیل و شنگاله له رێكخراوی تیرۆریستیی دابه‌شكار كه خەریکە (شنگال) دەبێتە قه‌ندیلێکی نوێ".
ره‌جه‌ب تەیب ئه‌ردۆغان به بۆنه‌ی ده‌ستپێكی قۆناغی دووه‌می 27همین خولی په‌رله‌مانه‌وه وتارێكی پێشكه‌شكرد.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب تەیب ئه‌ردۆغان باسی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر كرد له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی توركیا و گوتی:
"به باڵاده‌ستبوونی حكوومه‌تی ناوه‌ندی له‌و ناوچانه‌ی كه داعش داگیریكردبوون، عێراق له كێشه‌یه‌كی گه‌وره رزگاری بووه. ئومێده‌وارین بوونی په‌كه‌كه‌ش به‌هه‌مان شێوه له‌ناوده‌برێت. ئێمه وه‌ك توركیا به‌شێكی زۆر له‌و ناوچانه‌ی په‌كه‌كه تێیاندا چالاكیی نیشانده‌دا له عێراق، كۆنترۆڵمانكردووه. ئامانجمان پاككردنه‌وه‌ی قه‌ندیل و شنگاله له رێكخراوی تیرۆریستیی دابه‌شكار كه خەریکە (شنگال) دەبێتە قه‌ندیلێکی نوێ. ده‌مانه‌وێت عێراق ساتێك زووتر له نه‌خۆشیی جه‌نگی مه‌زهه‌بی رزگاری ببێت و ببێته وڵاتێكی ئارام و ئاسایش و خۆشگوزه‌ران له ناوچه‌كه‌دا. له‌به‌رئه‌وه پشتگیریی سەرجەم كاره‌كان ده‌كه‌ین و ئه‌گه‌ر پێویست بكات به‌رده‌وام ده‌بین له پێشڕه‌ویكردن له‌وباره‌وه".