Ömer Yasin Ergin,Mohammed Baqi Hussein
01 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2018
دیاربه‌كر - AA
له دیاربه‌كر یه‌كه‌م شاری یاریی منداڵان له لایه‌ن شاره‌وانیی شاره‌كه‌وه بنیاتنرا.
له‌سه‌ر رووبه‌ڕی 34 هه‌زار مەتر چوارگۆشه له ناوچه‌ی كایا پناری ناوه‌ندی پارێزگاكه، یه‌كه‌م شاری یاری بنیاتنرا كه له لایه‌ن شاره‌وانیی شاره‌كه‌وه دروستكرابێت.
شاری یارییه‌كه كه هه‌لی به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش به یاریكردن به منداڵان ده‌به‌خشێت، هه‌زار و 384 دره‌خت و هه‌زاران گوڵ و رووه‌كی ره‌نگاوڕه‌نگ له‌خۆده‌گرێت كه هه‌ر وه‌رزه و به‌جۆرێك جوانی به شوێنه‌كه ده‌به‌خشن.
شاری یارییه‌كه ته‌نها شوێنی یاریكردنی منداڵان نییه و شوێنی پیاسه و راكردن و كافتریای تیادایه بۆ كات به‌سه‌ربردنی هه‌موو ته‌مه‌نه‌كان.