قاھیرە
ئەکمەلەدین ئیحسان ئۆغڵو، سکرتێری گشتی (دامەزراوەی ھەماھەنگی ئیسلام) دەڵێ بڕیاریداوە پرسی پێشێلکاریی ئیسرائیل لەبارەی مزگەوتی ئەقسا بباتە ناو کۆبوونەوەکانی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و بیکاتە رۆژەڤــ.
ئیحسان ئۆغڵو لەڕاگەیەنراویەکی چاپەمەنی دا ئیدانەی فشارەکانی پۆلیسی ئیسرائیلی کردووە لەناوچەی مزگەوتی ئەقسا تا ئاسانکاریی بکرێ بۆ نیشتەجێبوونی جوولەکەکان لەو ناوچەیە. ھەروەھا داوایکردووە لە ھەریەکە لەUN و ڕێکخراویUNESCO و وڵاتانی ئیسلامی تا بەرامبەر ئەو پێشێلکارییانەی ئیسرائیل بێدەنگ نەبن.