Hemin Hüseyin
11 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 12 شوبات 2017
لە راگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکرنی گرووپێکی پێنج کەسی سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی داعشی راگەیاند.
لە راگەیەنراوەکەی ئاسایشی هەولێر هاتووە: "لە درێژەی چالاکییەکانی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی هەولێر و دوای چاودێریکردن و بەدواداچوونی ورد توانیمان گرووپێکی پێنج کەسی دەستگیر بکەین کە بەنیازبوون پەیوەندی بە چەکدارانی گرووپی تیرۆریستی (داعش) بکەن لە حەویجە".
لە راگەیەنراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ناوی دەستگیرکراوەکان ئاشکرا کراوە کە بریتین لە:-
١. ھاوار یوسف عەبدولکەریم
٢. ھەڵمەت عومەر عوسمان ئەحمەد
٣. ھانی ئیبراھیم رەشید فەرەج
٤. فەرھەنگ عەباس عەبدولڕەحمان رەشید
٥. عەبدوڵڵا باقی عەبدوڵڵا رەشید
لە راگەیەنراوەکەی ئاسایشی هەولێر ئاماژە بەوە کراوە کە: "لە داھاتوویەکی نزیکدا دەقی دانپێدانانی دەستگیرکراوان لە ڕێگایی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ھەولێر دەدرێتە دەزگاکانی راگەیاندن".