Mohammed Baqi Hussein
02 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2016
نوێنه‌ری رژێمی ئه‌سه‌د له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌شار جه‌عفه‌ری، له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش وێنه‌یه‌كی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی حه‌له‌بی وه‌ك "په‌لاماری ئۆپۆزسیۆن" نیشاندا.
30 تشرینی دووه‌م ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به‌قه‌یرانی مرۆیی حه‌له‌ب كۆبووه‌وه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نوێنه‌ری رژێمی ئه‌سه‌د له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌شار جه‌عفه‌ری گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد. جه‌عفه‌ری وێنه‌ی ته‌رمی خه‌ڵكی سڤیلی رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌بی نیشاندا كه له‌ئه‌نجامی بۆردومانه‌كانی رژێمدا گیانیان له‌ده‌ستدابوو. به‌ڵام جه‌عفه‌ری بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ئه‌و خه‌ڵكه سڤیله له په‌لامارێكی ئۆپۆزسیۆنی سووریادا كوژراون و گوتی: "ئه‌مڕۆ ده‌یان هاووڵاتیی سڤیلی سووری، له‌كاتی هه‌ڵاتنیان له رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌به‌وه بۆ رۆژئاوای حه‌له‌ب، واتا له‌و گهڕهكانەی له‌ژێر كۆنترۆڵی تیرۆرستاندایه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سوپای سووریادایه، له‌لایه‌ن ئه‌و تیرۆریستانه‌وه كوژران كه به‌گۆڕینی جینه‌كانیان كراونه‌ته ئۆپۆزسیۆنی میانڕه‌و و له‌لایه‌ن ئه‌مریكا، بریتانیا و فەڕه‌نساوه پشتگیری‌یان لێده‌كرێت".
په‌یامنێری ئانادۆڵو له‌نزیكه‌وه له‌و وێنه‌یه‌ی كۆڵیه‌وه كه جه‌عفه‌ری به‌رزیكرده‌وه و درۆكه‌ی رژێمی ئاشكراكرد.
دواتر وێنه‌كه گه‌یشته‌وه عارف ئەلعهریف په‌یامنێری ناوه‌ندی میدیایی حه‌له‌ب AMC كه وێنه‌كه‌ی گرتووه.
- "له‌و شوێنه‌ی وێنه‌كه‌م گرت پارچه‌ی هاوه‌نی رژێممان ده‌بینی"
له‌لێدوانێكیدا بۆ ئانادۆڵو عارف رایگه‌یاند، وێنه‌كه‌ی له گه‌ڕه‌كی جوب قوببه گرتووه و وێنه‌ی كۆمه‌ڵكوژیی رژێمی ئه‌سه‌ده.
عارف گوتی: "كه وێنه‌كه‌ی ده‌ستی جهعفهریم بینی تووشی شۆك بووم. من یه‌كێك بووم له‌و رۆژنامهوانانهی گه‌یشتبوومه گه‌ڕه‌كی جوب قوببه. له‌و شوێنه‌ی وێنه‌كه‌م لێگرت، پارچه‌ی هاوه‌نه‌كانی رژێممان بینی. رژێم له جوب قوببه راسته‌وخۆ خه‌ڵكی سڤیلی كرده ئامانج. له‌گه‌ڵ تیمی به‌رگریی مه‌ده‌نی پێكه‌وه چووینه شوێنه‌كه. جه‌عفه‌ری و رژێم شاره‌زان له درۆكردندا. جه‌عفه‌ری بۆ پێدانی ده‌سه‌ڵاتی كوشتنی خه‌ڵكی سڤیل به رژێم و رووسیا به‌م جۆره قسه ده‌كات. كێ باوه‌ڕ ده‌كات ئۆپۆزسیۆن ئه‌و خه‌ڵكه سڤیله بكوژێت كه له بۆردومانه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب هه‌ڵدێن؟ ئایا ئه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی وێران كردووه رژێم نییه؟ ئه‌مه‌ش هه‌ر ئۆپۆزسیۆن ئه‌نجامیانداوه؟"
- "وێنه‌كه وێنه‌ی هێرشێكی رژێمه كه 45 كه‌سی سڤیلی تێدا كوژرا"
په‌یامنێری ئانادۆڵو له حه‌له‌ب، ئیبراهیم ئه‌بو له‌یس له‌هه‌مان شوێندا وێنه‌ی هه‌مان هێرشی گرتووه. ئه‌بو له‌یس له‌باره‌ی ئه‌و وێنه‌یه‌ی جه‌عفه‌ری به‌رزیكرده‌وه گوتی: "منیش له‌شوێنی رووداوه‌كه وێنه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌و وێنه‌یه‌م گرتووه کە جه‌عفه‌ری به‌رزیكرده‌وه. وێنه‌كه‌ی عارف وێنه‌ی كوژرانی 45 كه‌سی سڤیله كه له ژێر رژێم هه‌ڵاتوون".
ماوه‌ی سێ مانگه 300 هه‌زار هاووڵاتیی سڤیلی سووری له رۆژهه‌ڵاتی شاری حه‌له‌ب له‌ژێر گه‌مارۆدان. هێرش و بۆردومانه‌كانی رژێم و هاوده‌سته‌كانی بۆ سه‌ر رۆرههڵاتی شاره‌كه له 15ی تشرینی دووه‌مه‌وه به‌رده‌وامه. له‌ماوه‌ی 17 رۆژی دواییدا له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا، زیاتر له 750 كه‌سی سڤیل كوژراون.