Hemın Othman Mohammed
02 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2016
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، نومان كورتوڵموش رایگه‌یاند: "ئامانجی توركیا ئه‌وه‌یه ئه‌لباب له‌لایه‌ن سوپای سووریای ئازاده‌وه كۆنترۆڵ بكرێت. له‌و باره‌یه‌شه‌وه پشتیوانی لۆجستیی ده‌كه‌ین، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه بابه‌تێكی قورسه، 22 سه‌ربازمان له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا شه‌هیدبوون".
له میانه‌ی به‌شداری كردنی له به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی په‌خشی راسته‌وخۆی TRT Haberدا، كورتوڵموش باسی له بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤ كرد و، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
پرسیار له كورتوڵموش كرا سه‌باره‌ت به پێشهاته‌كانی سووریا، ئه‌ویش له وه‌ڵامدا گوتی: "توركیا به به‌رده‌وامی له‌لایه‌ن داعش، په‌یه‌ده/یه‌په‌گه و په‌كه‌كه له سووریاوه ده‌ستدرێژی ده‌كرایه سه‌ر، ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌ره‌وپیش ده‌چێت. له ئێستادا ئه‌و وڵاتانەی له سووریا هێزیان هه‌یه، له‌گه‌ڵ ته‌واوی رێكخراوه‌كانه جگه له داعش، هه‌موویان رووبه‌ڕووی داعش ده‌بنه‌وه. به‌ڵام رێككه‌وتنێك نییه له‌نێوانیاندا له‌باره‌ی چۆنیه‌تی ئه‌و رێكخراوه. له‌به‌رئه‌وه هه‌مووان به به‌ره‌نگاربوونه‌ی داعش ده‌یانه‌وێت بوونیان له‌وێ به شه‌رعی نیشان بده‌ن".
كورتوڵموش باسی له‌وه كرد قۆناغه‌كه ده‌ریخستووه كه ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات چه‌نده دروسته و، گوتی: "ئامانجی توركیا ئه‌وه‌یه ئه‌لباب له‌لایه‌ن سوپای سووریای ئازاده‌وه كۆنترۆڵ بكرێت. له‌و باره‌یه‌شه‌وه پشتیوانی لۆجستیی ده‌كه‌ین، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه بابه‌تێكی قورسه، 22 سه‌ربازمان له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا شه‌هیدبوون. به‌و واتایه‌ی ئه‌وه بابه‌تێكه په‌یوه‌سته به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیاوه. سه‌باره‌ت به شه‌هیدبوونی سه‌ربازانمان له هێرشه ئاسمانییه‌كه‌دا رووسه‌كان ئه‌مڕۆ روونكردنه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه. دیاریشه كه ئه‌و ماوه‌یه چ فڕۆكه‌یه‌ك له‌وێ بوون، تۆماره‌كان له‌به‌رده‌ستدان. توركیا واز له‌و بابه‌ته ناهێنێت تا روونی نه‌كاته‌وه. به‌شێوه‌یه‌ك روون ده‌بێته‌وه كه له‌لایه‌ن كێوه ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه ئه‌نجامدراوه و ئاشكرا ده‌كرێت. له ئاسماندا هه‌موو لایه‌ك فڕۆكه‌ی هه‌یه. هه‌ستبه‌وه كراوه كه چه‌ند لایه‌كی بێزار له‌و ئۆپه‌راسیۆنه ده‌ستیان له‌و كاره‌دایه. ده‌زانرێت كه رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانیش فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانیان له ئاسماندا هه‌یه. له‌به‌رئه‌وه ئه‌و رووداوه ئاشكرا ده‌بێت. به‌ڵام له ئه‌نجامدا هه‌رچییه‌ك بێت توركیا واز له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی ناهێنێت. ده‌مه‌وێت به روونی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌مه‌وه. ئێمه چاومان له خاكی كه‌س نییه. بیرمان به‌لای ئه‌وه‌شدا ناچێت كه بڵێین با ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و شاره‌ی سووریادا بگرین. به‌ڵام بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی ئارام له رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان و ئاسایشی سنووری توركیاوه هه‌یه. به‌دڵنیاییه‌وه ته‌نیا بابه‌تێكی ئه‌لباب و منبج نییه. لانی كه‌م حه‌له‌ب و مووسڵ-یش به‌هێنده‌ی ئه‌وانه گرنگن. ئه‌و ناوچه‌یه دوو شاری گه‌وره‌ن. هاوسه‌نگی ئه‌و شارانه چۆن بێت، پێشهاته سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه‌ش بۆ له‌مه‌ودوا بەو شێوەیە ده‌بێت".