Hemn Baban
29 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2019
هه‌ولێر- AA
نێچیرڤان بارزانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمى كوردستانى له‌گه‌ل توركیا به گرنگ و ستراتیجی ناوزه‌د كرد.
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی ستایشی خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ توركیا دووپات كرده‌وه كه له كاته سه‌خته‌كاندا هاوكاری و پشتگیریی هه‌رێمی كوردستانی كردووه، هه‌روه‌ها خواستی هه‌رێمی كوردستان بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا ده‌ربڕی و هه‌موو ئاسانكارییه‌كی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ كار و سه‌رمایه‌گوزاری و وه‌به‌رهێنانی توركی له هه‌رێمی كورستان نیشان دا و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمى كوردستانى له‌گه‌ل توركیا به گرنگ و ستراتیجی ناوزه‌د كرد.

له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29/4/2019 له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ توركیا، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بازرگانی، هه‌وڵدان بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی زیاتری سنووری، هاریكاری و هه‌ماهه‌نگی له بواره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر، دۆخی كه‌ركووك و ناوچه‌كانی ماده‌ی 140 و پێكهاته‌كانی و هه‌رێمی كوردستان و عێراقیان به‌گشتى تاوتوێ كرد.

مەولود چاوش‌ئۆغڵو وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان، دووپاتیكرده‌وه كه چۆن له كاته سه‌خته‌كاندا پشتیان له هه‌رێمی كوردستان نه‌كردووه، ئێستاش خوازیاری په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانن له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیا توركییه‌كان ده‌توانن له پرۆسه‌ی بونیادنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا به‌تایبه‌تیش له ناوچه زیان لێ كه‌وتووه‌كانی شه‌ڕی داعش كار و وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا كرد و تیشكی خسته سه‌ر گرنگیی هاریكاری و هه‌ماهه‌نگیی عێراق و توركیا له پرسی ئاو و به‌ڕێوه‌بردنی كه‌یسی ئاودا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی هه‌رێم و باڵیۆزی توركیا له عێراق و كۆنسولی توركیا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ریان به‌شدار بوون، دۆخ و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی خرانه به‌ر باس.