Zafer Fatih Beyaz,Abdullah Shukur
29 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 30 نیسان 2019
ئەنقەرە-AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئەنجام دا.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە فەرمانگەی سەرۆکایەتی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاوکراوەتەوە، ئەردۆغان لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ ترەمپ پێشنیازی دروستکردنی گرووپێکی کارکردن بەمەبەستی دەستەبەرکردنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی S-400 ی خستووەتەڕوو.
لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان ئەردۆغان و ترەمپدا، پرسە دووقۆڵییەکان و ناوچەییەکان تاوتوێ کران، ئامانجی ٧٥ ملیار دۆلاری لە قەبارەی بازرگانیدا جەختی لەسەر کرایەوە.
لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەی نێوان ئەردۆغان و ترەمپدا پێشھاتەکانی سووریا تاوتوێ کران، رێککەوتن لەسەر بەردەوامیدان بە ھاریکاری لە نزیکەوەیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کرا.
ھاوکات ئەردۆغان ئیدانەی ئەو ھێرشە تیرۆریستییەی کرد کە لە شاری ساندیاگۆی ئەمریکا ئەنجامدرا و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی گەلی ئەمریکا کرد.