یەکەم گەشتی ئاسمانیی لە دیمەشقەوە بۆ ئەبو زەبی ئەنجامدرا
یەکەم گەشتی کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانیی "فلای شام" لە دیمەشقەوە بۆ ئەبو زەبی ئەنجامدرا.

Syria
سووریا ــ AA
دوای بڕیاری دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سووریا و ئیمارات، یەکەم گەشتی کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانیی "فلای شام" لە دیمەشقەوە بۆ ئەبو زەبی ئەنجامدرا.
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی سووریا سانا، بڵاوی کردەوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە، یەکەم گەشتی کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانیی "فلای شام" لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشقەوە بۆ ئەبو زەبی ئەنجامدراوە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت لە مانگی نیسانی ڕابردوودا ئیمارات بڕیاریدابوو کە گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ سووریا دەست پێ دەکاتەوە.