Ramal Mahmood
09 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2016
نەتەوە یەکگرتووەکان - AA
نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند "لەئاکامی هێرش بۆسەر ئەو بینایەی لە سەنعای پایتەختی یەمەن پرسەی تێدا بەڕێوەدەچوو، زیاتر لە١٤٠ کەس کوژراون و زیاتر لە ٥٠٠ی دیکەش بریندار بوون".
بهرپرسی باری لەناکاو و جێگری سكرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاوکارییە مرۆییهكان، ستیفن ئۆبراین لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستەڕوو کە یەمەن کراوەتە شوێنێکی مەترسیدار بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر هاووڵاتییانی مەدەنی.
ئۆبراین ئاماژەی بەوە داوە بەپێی زانیارییەکان کە لەکاتی بەشداریکردنی هەزاران کەس لە پرسەیەکدا هێرشی ئاسمانی بۆسەر بینایەک ئەنجامدراوە، زیاتر لە١٤٠ کەس کوژراون و زیاتر لە ٥٠٠ی دیکەش بریندار بوون. هەرچەندە ژمارەی ئەو نەخۆشخانانە کەمن کە خزمەتگوزاری پزیشی پێشکەشی هاووڵاتییان دەکەن بەڵام بەردەوامن لە وەرگرتنی کوژراو و برینداران، ئەوەیشی راگەیاند کە پێشبینی دەکەن ژمارەی کوژراوان بەرز ببێتەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە داوە کە ئەو هێرشە دزێو و ترسنۆکانەیە هیچ گرنگییەک بۆ ژیانی مرۆڤ دانانێت بەپێویستی زانیووە رەچاوی یاساکانی نێودەوڵەتی بکرێت و لەکاتی جەنگدا جیاوازی لەنێوان ئامانجە مەدەنی و سەربازییەکان بکرێت.
ستیفن ئۆبراین داوای کردووە بەوردی لێپرسینەوە لەسەر چۆنێتی رووداوەکە بکرێت و کۆتایی بە هێرشە ئاسمانییەکان بهێنرێت بۆسەر ناوچەکانی سڤیلنشین.