جيهان

یارمەتی دارایی ئەمریكا بۆ كەمینە نەتەوەیی و ئایینییەکانی سووریا

- سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ رەزامەندی نیشاندا، ٥٠ ملیۆن دۆلار وەك یارمەتی بۆ ئەو دەزگا و رێكخراوانە تەرخان بكات كە گرنگی دەدەن بە پاراستنی مافی كەمینە نەتەوەیی و ئایینییەکان لە سووریا.

Ahmet Yusuf, Zana Natık Kerem  | 13.10.2019 - نوێکردنەوە : 15.10.2019
یارمەتی دارایی ئەمریكا بۆ كەمینە نەتەوەیی و ئایینییەکانی سووریا

Washington DC

واشنتۆن ــ AA

سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ رەزامەندی نیشاندا، ٥٠ ملیۆن دۆلار وەك یارمەتی بۆ ئەو دەزگا و رێكخراوانە تەرخان بكات كە گرنگی دەدەن بە پاراستنی مافی كەمینە نەتەوەیی و ئایینییەکان لە سووریا.

لەوبارەوە كۆشكی سپی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سەرۆك دۆناڵد ترەمپ زۆر گرنگی دەدات بە مافی كەمینە نەتەوەیی و ئایینیەکان لە سووریا بۆ ئەو مەبەستەش رەزامەندی نیشانداوە كە ٥٠ ملیۆن دۆلار تەرخان بكات.

بەپێی راگەیەندراوەكە، دۆناڵد ترەمپ ئەو پارەیەی لە پێناو باشكردنی رەوشی كەمینە نەتەوەیی و ئایینییەکان و دەستەبەركردنی مافەكانیان تەرخانكردووە

لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو كە پارەكە وەك یارمەتی دەدرێت بەو دەزگا و رێكخراوانەی كە گرنگی دەدەن بە پاراستنی مافی كەمینە نەتەوەیی و ئایینییەکان لە سووریا، بێ‌ ئەوەی زانیاری زیاتر لەوبارەوە بخرێتەڕوو.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın