ژاپۆن.. ژمارەی قوربانیانی باهۆزی هاگیبیس گەیشتە ١٩ كەس
- ژمارەی ئەو كەسانەی بە هۆی باهۆزی هاگیبیس كە دوێنێ شەممە شەش ناوچەی ژاپۆنی گرتەوە گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەوە و گەیشتە ١٩ كەس.
Ankara
ئەنقەرە ــ AA
ژمارەی ئەو كەسانەی بە هۆی باهۆزی هاگیبیس كە دوێنێ شەممە شەش ناوچەی ژاپۆنی گرتەوە گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەوە و گەیشتە ١٩ كەس.
میدیاكانی ژاپۆن بڵاویانكردووەتەوە کە بە هۆی باهۆزەكەوە ١٦ كەس بێ شەڕوشوێن بوون و ١٠٠ی دیكەش برینداربوون.
ئاماژە بەوەیشكراوە كە هەوڵەكان بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی ئەو كەسانەی كە بە هۆی باهۆزەكەوە بێ سەروشوێن بوون.
راشیگەیەندراوە كە هەر بە هۆی باهۆزەكەوە لافاو ژمارەیەك شاری ژاپۆنی گرتووتەوە، ئەمە جگە لەوەی تەزووی كارەبا لە ٥٠٠ هەزار ماڵ پچڕاوە.
بە هۆی باهۆزەكەوە كە دوێنێ شەممە دەستیپێكرد و خێراییەكەی گەیشتە ١٨٠ كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا لە ژمارەیەك ناوچەی سەرتاسەری ئەو وڵاتە رۆچوونی زەوی روویدا، بە هۆی داكردنی بارانێكی بەخوڕیش دوێنێ داواكرابوو زیاتر لە شەش ملیۆن كەس لە دوورگەی هۆنشو بگوازرێنەوە.
هەروەها زۆربەی گەشتە ئاسمانییەكان و گەشتەكان بە شەمەندەفەر لە تۆكیۆ و دەورووبەری هەڵوەشێندرانەوە.
ئاماژە بەوە دەکرێت، هاگیبیس توندترین باهۆزە كە بەدرێژایی ٦٠ ساڵی رابردوو ژاپۆنی گرتبێتەوە.
جگە لە تۆكیۆی پایتەخت لە ویلایەتەكانی گوناما، سایتاما، كاناگاڤا، یاماناشی، ناگانۆ و شزوۆكا باری لەناكاو راگەیەندرابوو.