Gaziantep
غازی عەنتاب ــ AA
ھەناردەی تورکیا بۆ سووریا لە ساڵی ٢٠٢٥دا بە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٤، بەڕێژەی ٦٩،٦ لە سەدا، زیادی کردووە.
بەپێی داتاکانی ئەنجوومەنی ھەناردەکارانی تورکیا، ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤دا" کاریگەریی ئەرێنی لەسەر بازرگانی نێوان تورکیا و سووریا ھەبووە.
لە داتاکاندا ئاماژە بەوەشدراوە کە ھەناردەی تورکیا بۆ سووریا لە ساڵی ٢٠٢٥دا بەڕێژەی ٦٩،٦ لە سەدا زیادی کردووە و گەیشتووەتە دوو ملیار و ٥٦٨ ملیۆن و ٣٦٢ ھەزار دۆلار.
ھەر بەپێی داتاکان، ھەناردەی تورکیا بۆ سووریا لە ساڵی ٢٠٢٤دا، گەیشتبووە یەک ملیار و ٥١٤ ملیۆن و ١٠١ ھەزار دۆلار.
سەرۆکی بەشی کاروباری بازرگانی لەگەڵ سووریا سەربە یەکێتیی ھەناردەکارانی تورکیا، جەلال قازوئۆغڵو لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەدا زیادبوونی ھەناردەکردنی تورکیا بۆ سووریا لە ئەنجامی پێشھاتە گۆشەگیرەکان نەبووە، بەڵکو ھەوڵێکی سیستماتیک بووە کە بە درێژایی ساڵ خراونەتەگەڕ.
ڕاشیگەیاند ساڵی ٢٠٢٥، ساڵێک بوو کە پەیوەندییە بازرگانییەکانی تورکیا و سووریا لەسەر بنەمایەکی پێشبینی کراو، دامەزراوەیی و بەردەوامی بنیات نراوە.
