ھێرشی تیرۆریستی لە عەفرین
ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شەقامێکی شارۆچکەی عەفرینی باکووری رۆژئاوای سووریا تەقێنرایەوە. بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، کەسێکی سڤیل گیانی لەدەستدا و 20 سڤیلیش برینداربوون.
Afrin
عەفرین - AA
ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شەقامێکی شارۆچکەی عەفرینی باکووری رۆژئاوای سووریا تەقێنرایەوە. بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، کەسێکی سڤیل گیانی لەدەستدا و 20 سڤیلیش برینداربوون.
نیگەرانی هەیە لە بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیان بەھۆی تەقینەوەکە.
لەلایەکی دیکەش سەرچاوە ئەمنییەکانی عەفرین، جەخت لەوە دەکەنەوە کە ھێرشەکە لەلایەن یەپەگە/پەکەکە ئەنجامدراوە.
رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/پەکەکە کە شارۆچکەی تەلرفاتیان لە باشووری رۆژھەڵاتی عەفرین داگیر کردووە، لەو شوێنە و لە رێگەی خانە نووستووەکانی نێو عەفرین ئەو شارۆچکەیە دەکەنە ئامانج.
یەکە ئەمنییەکانی سەر بە سوپای سووریای ئازاد، بە پشتیوانی سوپای تورکیا لە مانگی ئاداری 2018 کۆتاییان بە داگیرکاری یەپەگە/پەکەکە لە عەفرین ھێنا و تاکو ئێستاش کارەکانی بەھێزکردنی ئەمنییەتی ئەو شوێنە بەردەوامە.