Ankara
ئه‌نقه‌ره- AA
گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، زه‌بیحوڵڵا موجاهید رایگه‌یاند كه ئه‌وان به تایبه‌ت داوای پشتیوانی له وڵاتانی ئیسلامی ده‌كه‌ن بۆ كۆتایی هێنان به جه‌نگ و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ئه‌فغانستان به شێوه‌ی ئاشتییانه و خوازیارن په‌یوه‌ندییه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ توركیا هه‌بێت.
موجاهید به TRT Arabiی راگه‌یاند ئه‌وان به تایبه‌ت داوای پشتیوانی له وڵاتانی ئیسلامی ده‌كه‌ن بۆ كۆتایی هێنان به جه‌نگ و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ئه‌فغانستان به شێوه‌ی ئاشتییانه.
زه‌بیحوڵڵا موجاهید داكۆكی له‌وه كرد كه كێشه‌كانی ئه‌فغانستان به دامه‌زراندنی حكوومه‌تێكی ئیسلامی به‌رفراوان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن و بۆ هێنانه‌دی ئاشتی و ئاسایش ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن.
ناوبراو به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه خوازیارن په‌یوه‌ندییه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ توركیا هه‌بێت، گوتی: "توركیا برای ئێمه‌یه. زۆر خاڵی هاوبه‌شمان هه‌یه له رووی باوه‌ڕدارییه‌وه. ده‌مانه‌وێت توركیا واز له رابردوو بهێنێت و بۆ داهاتوو بڕوانێت. دواتر ده‌شێت ده‌ست به دانوستان بكرێت".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن