Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی هێزه شۆڕشگێره‌كان و ئۆپۆزسیۆنی سووریا كاردانه‌وه‌ی نیشان دا به‌رامبه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی به‌ناو "كۆنسه‌ی دیموكراتی سووریا" كه سه‌ر به باڵی سووریای رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه، په‌یه‌ده/یه‌په‌گه‌یه.
سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی به‌ناو "كۆنسه‌ی دیموكراتی سووریا" كه سه‌ر به باڵی سووریای رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه، په‌یه‌ده/یه‌په‌گه، هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی هێزه شۆڕشگێره‌كان و ئۆپۆزسیۆنی سووریا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه.
هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی هێزه شۆڕشگێره‌كان و ئۆپۆزسیۆنی سووریا نیگه‌رانی خۆی له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ شاندی چه‌كدارانی په‌یه‌ده‌ی تیرۆریست ده‌ربڕیووه و نووسیوویه‌تی: "كردنه‌وه‌ی رێگا بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده، راگه‌یاندنی په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیه له‌گه‌ڵ رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه. ئه‌م چه‌كدارانه خه‌ڵكی سووریایان ناچار به كۆچكردن كردووه، پێكهاته‌ی دیمۆگرافیایان گۆڕیووه و تاوانی جۆراوجۆریان ئه‌نجام داوه. داننان به‌و چه‌كدارانه كه گه‌لی سووریایان سه‌ركووتكردووه‌ته‌وه، پێشێلكارییه به‌رامبه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا".