گوتاری هاکان فیدان لە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاشتیی غەززە
Ankara
واشنتن - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان ڕایگەیاند: "دوای دوو ساڵ لە ئازارێکی گەورە، بەهۆی هەوڵە شەخسییەکانی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و هەوڵە هاوبەشەکانمان، ئاگربەست لە غەززە دەستەبەر کرا، بەڵام دۆخی مرۆیی هێشتا ناسکە و پێشێلکارییەکانی ئاگربەست بەردەوامن".
لە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاشتیی غەززەدا کە بە سەرۆکایەتی ترەمپ لە واشنتۆن بەرێوەچوو، وەزیری دەرەوەی تورکیا فیدان گوتارێکی پێشکەش کرد.
لە گوتارەکەیدا فیدان تیشکی خستە سەر هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و، ڕایگەیاند: "دوای دوو ساڵ لە ئازارێکی گەورە، بەهۆی هەوڵە شەخسییەکانی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و هەوڵە هاوبەشەکانمان، ئاگربەست لە غەززە دەستەبەر کرا، بەڵام دۆخی مرۆیی هێشتا ناسکە و پێشێلکارییەکانی ئاگربەست بەردەوامن".
فیدان ئاماژەی بەوە کرد کە دەستوەردانێکی خێرا، هەماهەنگ و کاریگەر لە ناوچەکەدا پێویستە و، ڕایگەیاند: "سەرکۆمار ئەردۆغان بەردەوامە لە پێداگریی تەواوی خۆی سەبارەت بە ئاسایش، سەقامگیریی و بوژانەوەی غەززە. تورکیا لە ئێستادا بڕێکی زۆر هاوکاریی مرۆیی بۆ غەززە دابین دەکات. دەتوانین بەشداریی واتادار بکەین لە سەرلەوێ بنیاتنانەوەی کەرتەکانی تەندروستیی و پەروەردە و مەشقپێکردنی هێزەکانی پۆلیس. جگە لەوەش، ئامادەین سەرباز بۆ هێزی نێودەوڵەتیی سەقامگیری بنێرین. بەڕێز سەرۆک، تورکیا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی کردنی هەوڵەکانتان بۆ چەسپاندنی ئاشتی و هێشتنەوەی بە هەمیشەیی. باوەڕمان وایە بنەمای ئەم ئاشتییە چارەسەری دوو دەوڵەتییە. با بۆ بەرژەوەندیی هەموو گەلانی ناوچەکە و بۆ گەیشتن بەم ئامانجە کار بکەین".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
