Hamdi Yıldız
04 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2022
قودس - AA
هێلیکۆپتەرێکی ئیسرائیلی لە کەناراوەکانی شاری حەیفا باکووری ئەو وڵاتە، کەوتەخوارەوە.
دەزگای پەخشی گشتیی ئیسرائیل (KAN) بڵاوی کردەوە، ئێوارەی دوێنێ بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێک لە کەناراوەکانی شاری حەیفا، تیمی رزگارکردن رەوانەی ناوچەکە کراون.
هاوکات رۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرەنۆت "Yediot Aharonot" بڵاوی کردەوە کە هێلیکۆپتەرەکە لەناو ئاوی دەریادا کەوتووەتەخوارەوە بەرامبەر سەنتەری توێژینەوە دەریایی لە گەڕەکی بێت غالیم لە شاری حەیفا.
یەدیعۆت ئەحرەنۆت ئاماژەی بەوەیش داوە کە هێلیکۆپتەرەکە سێ کەسی هەڵگرتبوو کە بە برینداری دەرهێنراون و لە نەخۆشخانەی رامبام-ی شاری حەیفا چارەسەریان بۆ دەکرێت.
لە کاتێکدا زانیاری فەرمی نەدراوە لەبارەی کەسانی ناو هێلیکۆپتەرەکە و رەوشی تەندروستییان، لەو دیمەنانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراونەتەوە، فیشەکی ئاماژە بەکار دێت بۆ دۆزینەوەی کەسانی ون بوو.
هێشتا لایەنی فەرمی ئیسرائیل روونکردنەوەی سەبارەت بە رووداوەکە بڵاونەکردووەتەوە.