Muhammed Emin Canik
04 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2022
بۆینس ئایرس – AA
ژمارەی ئەوکەسانەی کە بەھۆی کارەساتی لافاوەوە لە ویلایەتی باھیا باکووری رۆژھەڵاتی بەڕازیل گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٦ کەس و ژمارەی ئەو باڵەخانانەی کە بەھۆی لافاوەکەوە زیانیان بەرکەوتووە بۆ ٧١٥ باڵەخانە بەرزبوویەوە.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە وێستگەی چاودێریی بەرگری شارستانیی و پاراستنی سەربە ویلایەتی باھیاوە بڵاوکراوەتەوە، کەسێکی دیکە لە شاری بێلۆ کامپۆ باشووری باھیا بەھۆی لافاوەکەوە گیانی لەدەستداوە.
ئەوەش راگەیەندرا کە بەمشێوەیە ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەھۆی ئەو لافاوەی کە لە ئەنجامی ئەو بارانە بە لێزمەیەی کە لە مانگی تشرینی یەکەمەوە بۆ ئێستا ناوچەکەی گرتووەتەوە بۆ ٢٦ کەس بەرزبووەتەوە و ٥١٨ کەسیش برینداربوون.
لە راگەیەندراوەکەدا، ئەوەش ئاشکرا کراوە کە تا ئێستا ٣٠ ھەزار و ٩١٥ کەس بەھۆی لافاوەکانەوە خانووەکانیان لەدەستداوە،٦٢ ھەزار و ٧٣١ کەسیش لە شوێنەکانی خۆیانەوە گواستراونەتەوە و ژمارەی ئەو کەسانەی کە لافاوەکە زیانی پێگەیاندوون بۆ ٧١٥ ھەزار و ٦٣٤ کەس بەرزبووەتەوە.
ویلایەتی باھیا کە کۆی دانیشتوانەکەی لە ١٥ ملیۆن کەس زیاترە، بەھۆی ئەو لافاوانەوە ١٦٦ شاری زیانی بەرکەوتووە و راگەیاندنی دۆخی لەناکاو لە ١٥٤ شاریشی بەردەوامە.
سەرۆکی بەڕازیل، جاییر بۆلسۆنارۆ لە یەکی کانوونی دووەم، تەرخانکردنی ٧٠٠ ملیۆن ریالی بەڕازیلی (١٢٥،٦ ملیۆن دۆلار) بۆ ئەو ناوچانەی کە لافاوەکان زیانی پێگەیاندوون راگەیاندبوو.
بەھۆی ئەو باران بارینە بە لێزمەیەی کە پێش دوو ھەفتە لە باشووری ویلایەتی باھیا باریبوو، ژێرئاوکەوتنی ٣٧ شار بەتەواوەتی راگەیەندرابوو.