Dildar Baykan Atalay
05 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2022
واشنتۆن- AA
لە راپرسییەکدا کە لە ئەمریکا ئەنجامدراوە، ئەوە دەرکەوتووە کە رێژەی ئەو کەسانەی پشتیوانی جۆ بایدن ناکەن گەیشتووەتە لە سەدا ٥٦.
بەگوێرەی راپرسییەکی دەزگای میدیایی "CNBC"ی ئەمریکا، له سەدا ٥٦ی بەشداربووانی راپرسییەکە لە شێوازی کارکردنی جۆ بایدن رازی نین و ژمارەی ئەو کەسانەی پشتیوانی حکوومەتەکەی بایدن ناکەن لە مانگی کانوونی یەکەمدا گەیشتووەتە لووتکە و ژمارەی پێوانەیی تۆمار کردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە هەمان دەزگا لە مانگی نیسانی ساڵی رابردوودا راپرسییەکی هاوشێوەی ئەنجامدابوو و رێژەی ئەو کەسانەی لە سەرۆکی ئەمریکا ناڕازی بوون، لە سەدا ٤٩ بوو، لە مانگی ئەیلوولیشدا لە سەدا ٥٤ بوو.
زۆرینەی بەشداربووانی راپرسییەکە پێیانوایە جۆ بایدن لە بوارەکانی ئابووری و بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنادا، شکستی هێناوە.