Betül Yürük
05 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2022
نەتەوە یەکگرتووەکان- AA
سندوقی هاوکاری منداڵان سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف)، ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە چوار رۆژی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢دا بەهۆی توندوتیژییەکانی باکووری رۆژئاوای سووریا، دوو منداڵ گیانیان لەدەستداوە و چوار منداڵی دیکەش بریندار بوون.
یونیسێف لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە بوونە قوربانی منداڵان لە شەڕی ١١ ساڵەی سووریادا بەردەوامە، لە ساڵی رابردوودا لە سەدا ٧٠ی ئەو پێشێلکارییانەی بەرامبەر منداڵان ئەنجامدراون لە باکووری رۆژئاوای سووریا، روویانداوە.
ئەوەش ئاشکرا کراوە کە لە چوار رۆژی سەرەتای ئەمساڵدا بەهۆی توندوتیژییەکانی ئەو وڵاتەوە دوو منداڵ گیانیان لەدەستداوە و چوار منداڵی دیکەش بریندار بوون.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە کە لە ئەنجامی هێرشکردنە سەر عەمبارێکی ئاو لە گوندی ئارشانیی سەربە ئیدلب، زیاتر لە ٢٤١ هەزار کەس بێئاو بوون.