05 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگەیاند كه له ساڵی ٢٠١٩دا له سه‌رتاسه‌ری جیهان، ٤٦ ملیۆن كه‌س له‌و وڵاتانه‌ی تیایاندا ده‌ژین ئاواره‌بوون و له‌وانه‌ش ١٩ ملیۆنیان منداڵن.
سندوقی هاوكاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان (یونیسێف)، راپۆرتی ''بێسه‌روشوێن بوون له نیشتماندا'' بڵاوكرده‌وه كه ره‌وشی ئه‌و كه‌سانه باس ده‌كات كه به‌هۆی كاره‌ساتی سروشتیی و جه‌نگی ناوخۆ و شهڕوپێكدادانهوه له وڵاته‌كانی خۆیاندا ناچاربوون كۆچ بكه‌ن.
له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه له ساڵانی ٢٠٠٠هكاندا ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له‌نێو وڵاته‌كانیاندا ئاواره‌بوون له ده‌ورووبه‌ری ٢٥ ملیۆندا بووه و له ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا، ئه‌و ژماره‌یه گه‌یشتووه‌ته ٤٠ ملیۆن. باس له‌وه‌یش كراوه كه له ساڵی ٢٠١٩دا، ٣٣ ملیۆن كه‌س له شوێنه نوێكانیان ئاواره‌بوون، له‌وانه‌ش ١٢ ملیۆنیان واتا نزیكه‌ی سه‌دا ٤٠یان له‌خوار ته‌مه‌نی ١٨ ساڵیه‌وه بوون.
به‌پێی راپۆرته‌كه له كۆی ئه‌و ٣٣ ملیۆنه، ٢٥ ملیۆنیان به‌هۆی كاره‌ساتی سروشتییه‌وه و هه‌شت ملیۆنیشیان به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆ و شهڕوپێكدادانهوه ئاواره‌بوون.
هه‌روه‌ها له راپۆرته‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه منداڵانی ئاواره رووبه‌ڕووی توندوتیژی، خراپبه‌كارهێنان، قاچاغچێتی مرۆڤ، كارپێكردن، هاوسه‌رگیری له ته‌مه‌نی منداڵییدا و جیابوونه‌وه له خێزانه‌كانیان بوونه‌ته‌وه و داواش له حكوومه‌ته‌كان، رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیی، كه‌رتی تایبه‌ت و رێكخراوه‌كانی هاوكاری مرۆیی ده‌كات هه‌وڵی هاوبه‌ش و وه‌به‌رهێنانی ستراتیجی بده‌ن بۆ به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ی ئه‌و منداڵانه.
له راپۆرته‌كه‌دا لێدوانی سه‌رۆكی یونیسێف، هێنریتا فۆر خراوه‌ته‌ڕوو كه باس له‌وه ده‌كات (Covid-19) ره‌وشی ئاواره‌كان خراپتر ده‌كات و رایگه‌یاند ''ملیۆنەها منداڵی ئاواره هێشتا پێویستیان به چاودێریی و پارێزیه. كاتێک قه‌یرانی نوێی وه‌ك (Covid-19) سه‌ریهه‌ڵدا، ره‌وشی ئه‌و منداڵانه به‌تایبه‌تی ناسك ده‌بێته‌وه''.